“بەیان”

“بەیان”

پەچەی بەسەر ئاورینگی گوڵ وەلادا

یادەکەت بەرۆکی بە خەیاڵ گرت و

لە خەیاڵما

ئەستێرەکەی ملی بەیان بوو

لە ئاسمانی چەوساواندا،

شۆڕشگێڕی سووری سەربەرز

درێژە بخوێنەوە

“کوردستان و تاران”

“کوردستان و تاران”

لە کوردستان

شەڕ شەڕی خوێن و باڕوتە

کەچی تاران

هەر شەڕی عەبای ڕەشە وعەمامەیە

درێژە بخوێنەوە

خیزش سراسری در شهرهای ایران

گفتوگو با تلوزیون کۆمەڵە و حزب کمونیست ایران

٢٥ اکتبر ٢٠٢٢

سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم

وەرگێڕن لە ئینگلیزیەوە:

                     هێمن ئەمانی – فواد

بۆ دابەزاندنی کتێبەکە بە شێوەی PDF لەسەر ناوی “سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم” لە خوارەوە کلیک بکەن:

سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم

چەند کورتە شێعرێک

چەند کورتە شێعرێک نوسینی: هێمن ئەمانی – ناسراو بە “فواد” خوێندنەوە: فواد

کۆڵبەر

شێعری کۆڵبەر نووسین: هێمن ئەمانی – فواد خوێندنەوەی دەق: سۆما ئەمانی شێعری کۆڵبەر بۆ ئەو کۆڵبەر و سوختبەرانە نووسراوە کە لە ڕووی ناچاریەوە ڕوویان لەم کارە پڕ مەترسیە کردووە.

دەوری شەڕی سایبێری و دونیای مەجازی لە شەڕی ئەوڕۆیی

بەشداری لە بەرنامەی دیالۆگ، کەناڵی ئاسمانی کۆمەڵە تیڤی لەگەڵ هاوڕێ مەحیە ئیرەجی. لەم بەرنامەیەدا باس لە دەور و نەخشی شەڕی سایبێری و جۆرەکانی و ڕێگاکانی خۆلادان لێی باس کرا هەروەها لەگەڵ شیکردنەوەیەک لەسەر فەیک میدیا، واتە هەواڵی درۆیینە و بڵاو کردنەوەی پڕوپاگاندای درۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سایت و تیڤی و هەروەها ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا

ڕەگەز یان جێندەر و پرسیاری ژنان

ن: مارتا لینا مۆڕۆو لۆویس

وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە: هێمن ئەمانی

مەیلی هەندێک کەس بۆ بەهەڵە گرتنی پرسیاری ژنان لەگەڵ پرسیاری جێندەر دەرخەری بێئاگایی و نەزانیی زانستی و تێنەگەیشتنی بنەما بنەڕەتیەکانی ئەو دوو کێشەیەیە.

لەوانەیە لە نێوان ئەو دوانەدا پەیوەندییەک هەبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هاومانای یەکتر یان هاوشێوە نین. ڕەگەز یان جێندەر لە تەیبەتمەنییەکانی پیاو و هەروەها ژنیشە، وە باسکردن یان تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە هەردوولا واتە پیاو و ژنیش دەگرێتەوە. ئەگەر بۆچوونی پرۆفیسۆر لێستێر فرانک وارد “کۆمەڵناسی ناسراوی جیهانی” ڕاست بێت، دەستەواژەی جێندەر Gender پەیوەندی زیاتری لەگەڵ پیاو هەیە تاکوو ژن.

درێژە بخوێنەوە

بۆ ئێوە کە ئەوینتان ژیانە

ن: ئەحمەد شاملو

و: هێمن ئەمانی

بۆ ئێوە کە ئەوینتان ژیانە

بۆ ئێوە کە توڕەییتان مەرگە،

ئێوە کە لە بێواری ئاسماندا

هیوای ئەستێرەکانتان تاواندووە،

ئێوە کە ساڵەکانتان خوڵقاندووە

درێژە بخوێنەوە

“هەشتی مارس و “ئەلیکساندرا کۆڵۆنتای

هەشتی مارس و “ئەلیکساندرا کۆڵۆنتای”

 ن: هێمن ئەمانی

ئەلیکساندرا کۆڵۆنتای

سەرەڕای ئەوەی کە پێویستی و زەروورەتی ناساندنی ماف و ئازادیەکانی ژنان، مێژووی خەباتی چینایەتیان، وە لە ناویشیدا خەباتی ژنان بۆ بەدەست هێنانی سەرەتاییترین مافەکانیان ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و ئازادی خوازە، بەڵام مەبەستی من لە نووسینی ئەم بابەتە گێڕانەوەی ئەو مێژووە یان سەرهەڵدان و بە ڕەسمی ناساندنی هەشتی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانی ژنان نییە بەڵکوو ناساندن و هێنانەوە بیری یەکێک لەو ژنە خەباتکارە سۆسیالیستانەیە کە زۆر کەم و دەتوانم بڵێم بە نا ڕەوا ئەرک و خەبات و هەڵسووڕانەکانی کەم ڕەنگ و کاڵ کراوەتەوە و دەور و نەخشی لە بەرەو پێش چوونی خەباتی ژنان بۆ یەکسانی و ئازادی لەبەرچاو نەگیراوە کە من لێرەدا هەوڵم داوە کورتەیەک لە چلاکی و هەڵسوڕانەکانی باس دەکەم.

درێژە بخوێنەوە